محەمەد مورادی بۆ ماوەی 15 ساڵ دوورخستنەوە بۆ زەنجان سزادرا

ک.م.م.ک:

شەممە 14ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، محەمەد مورادی، خەڵکی گوندی قەبری‌حووسێن-ی سەر بە پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە مەهاباد، بە تۆمەتی “موحاریبە لە ڕێگای ئەندامێتی لە یەکێک لەحزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران”، بە سزای 15 ساڵ دوورخستنەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای زەنجان سزادرا.

جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی شەممە 14ی ڕەشەممە، بانگکرا بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە و بە فەرمی ئەو سزایەی پێ ڕاگەیەندرا.

جێی بەبیرهێناوەیە کە محەمەد مورادی پێشتر ئەندامی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە ساڵی 2717، دوای جیابوونەوە لە حیزبەکە‌ی و گەڕاونەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی حکوومەت لە ورمێ، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە.


جێگای ئاماژەیە کە، لە مانگی گوڵان دا، ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد، بە تۆمەتی “موحاریبە لە ڕێگای ئەندامێتی لە یەکێک لەحزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران”، بە سزای 40ساڵ زیندانی کردن و دوورخستنەوە بۆ زیندانی شاری ورمێ مەحکووم و دواتر لە دادگای پێداچونەوە بە سزای 15 ساڵ دوورخستنەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی پارێزگای زەنجان سزادرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *