ئازادی کاتی ڕوح وڵلا مەردانی لە زیندان

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، ڕوح وڵڵا مەردانی مامۆستا و چالاکی پیشەیی مامۆستایانی قوتابخانەکان، خەڵکی شاری دوڵفان، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن لە زیندانی ئێران لە خوڕەم ئاوا ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هاوکات لە گەڵ گردبوونەوەی ئەو مامۆستایانەی ئێستە وانە دەڵێنەوەی و ئەوانەی خانەنشین کراون لە ئێران و کوردستان لە بەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری شاری دوڵفان دەستبەسەر کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دوستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ناوبراو کراون زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: