تەقینەوەی مین دەبێتە هۆی کەم ئەندامیی کۆڵبەرێک

ک.م.م.ک:
فواد مێهدی ئیبراهیمیان، کۆڵبەری تەمەن 24 ساڵ و خەڵکی سەردەشت، کە ڕۆژی دووشەممە 2ی ڕەشەممەی 2721دا، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە سنووری بانە بریندار بوو، قاچی ڕاستی لەدەستدا.

ناوبراو بۆ چارەسەر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە تەورێز و نەشتەرگەری بۆ کرا و پزیشکەکان ناچار بوون قاچی ڕاستی ببرنەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە چاوی چەپی ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی یەکشەممە 8ی ڕەشەممە، لەنەخۆشخانەی نیکوکاری تەورێز نەشتەرگەری بۆ کراوە و بنەماڵەکەی نیگەرانن لەوەی چاوی چەپی لەدەست بدات.

فواد مەهدی ئیبراهیمیان لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە لەسەر سنووری بانە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بە سەختی بریندار بوون و سەرەتا گەیانەردرایە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە بانە.

تەقینەوەی مینە چێنراوەکان لە کوردستان، ساڵانە دەیان قوربانی لێدکەوێتەوە و بە سەدان کەسیش بریندار دەبن. حکوومەتی ئێران تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەناوە بۆ پاککردنەوەی ناوچە مینەچێندراوەکانی کوردستان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *