تەقینەوەی مین برینداری کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

ک.م.م.ک:
دووشەممە 2 رەشەمەی 2721 ـی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ئەرکان مەحوودی 25 ساڵە، کوڕی بەهرام خەڵکی گوندی میرئەوداڵی پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی شووشمێ بریندار بوو.
بە پێی راپورتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەری بریندار بۆ چارەسەری راگوێزی نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە کراوە.
جێگای ئاماژەیەکە، ساڵانە بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق کەسانێکی زۆر بریندار دەبن کە سەرەڕای تێپەڕبوونی پتر لە 33ساڵ لە کۆتایی ئەم شەڕە هێشتا هەوڵێکی جدی بۆ کۆکردنەوەو هەڵگرتنەوەی ئەو مینانە لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەدراوە.
م.ه

Leave a Reply

%d bloggers like this: