کامەران تەکووک بیست و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، کامەران تەکووک شاعێر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لەو شارە بە ٢٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بە تۆمەتی سوکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٦ مانگ زیندان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ئەمساڵ، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسداران، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە کامەران تەکووک ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە زیندانی دیزەڵ ئاوای ئێران لە کرماشان بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا، ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *