ک.م.م.ک:
دووشەمە 2ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، دایه غەزال بلخکانلو، دایکی زیندانی سیاسی زەینەب جەلالیان، لە دوای بڵاوکردنەوەی فایلێکی ڤیدیۆیی لە سەر تۆرەکۆمەڵایەتییکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە ماکو بانگکرا و لێپرسینەوە و هەڕەشە لێکرا.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ئەم دایکە بەساڵاچووەی ئاگادارکردۆتەوە کە مافی ئەوەی نییە ئەم مژارە لە ڕاگەیاندەکاندا دا باس بیکات و ئەگەر ئەمە دووبارە بێتەوە ئەوا مامەڵەی توند لەگەڵ دەکەن
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، دایکی ئەم زیندانییە سیاسییە لە ماوەی ڕابردوودا ووتییەتی کە :”لەم 15 ساڵەی کە کچەکەی لە زینداندا بووە نەهاتووە مرەخەسی، زەینەب تووشی کرۆنا بووە،ئاگامان لێ نییە و لە مافی مەرەخەسی و سەردانی بنەماڵە و دەسپێگەیشتنن بە پارێزەریش بێبەری کراوە هەر بۆیە پەرۆشی و دڵەڕاوکێی منی زیادی کردووە”.
شیاوی باسە، کە ئەم زیندانییە سیاسییە ماوەی زیاتر لە 14 ساڵە لە گرتووخانە و زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی گرانترین گوشار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی لەسەر بووە و لە مافی دەرمان کردن، مرەخەسی و هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.
ع. س