گواستنەوەی محەمەد سەدیق عەزیزی بۆ شوێنێکی نادیار

ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 28ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، محەمەد سەدیق عەزیزی، خەڵکی شاری شنۆ، لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شارەکەوە گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیه که، ناوبراو له سەربازگەی ئەرتێشی تاران خزمەتی سەربازی دەکرد ولە ڕێبەندانی 20ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن پاسەوانانی ئیتلاعاتی ئەرتێش دەستبەسەرکرا و پاشان گوازرایەوە بۆ زیندان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەند جارێک لە زیندانی ئێرانەوە لە شاری شنۆ گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی ئاسایشی شارەکە و پاشان گەڕاوەتەوە زیندان.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی عەزیزی، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنەکەی و تۆمەتی سەر ئەو هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژی 31ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لوقمان عەزیزی باوکی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و چەند ڕۆژێک دواتر گوازرایەوە بۆ بنکەی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی سوپای پاسدارەکان.

لەکۆتایی مانگی پووشپەڕ لە بنکەیەکی ئەمنی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لە شاری شنۆ و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *