ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١ی ڕشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی عەلی دەروێشانفەرد ٥٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوو بە هۆی ڕاوەستانی دڵ گیانی خۆی لە دەست دا.
بە پێی هەواڵەکە، عەلی دەروێشانفەرد شەوی ڕابردوو بۆ کۆڵبەری چووبوو بۆ سنووری نەوسوو و پاش گەیاندنی کۆڵەکەی، دڵی وەستابوو و گیانی لە دەست دابوو.
شیاوی باسە کە تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی یاسایی لە کرماشان گوازراوەتەوە.
ئاشکرایە کە کۆڵبەری پیشەیەکی پڕ سترێس و گرانە کە خەڵکی کوردستان لە ڕووی ناچارییەوە و بە هۆی بێکاری و کێشەی ئابووری و بژێوی ڕۆژانەی خۆیان دەستی تێوە دەدەن.
ق.ش