چوار کەس لە دەسبەسەرکراوی ئەم دواییە گوازرانەوە بۆ زیندانی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک :
چوارشەمە 27ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، چوار کەس لە دەستبەسەرکراوەکانی ئەم دواییە بە ناوەکانی زانکۆ مەسعودی 22 ساڵە کوڕی ڕەسول و محەمەد فەدەوی 23 ساڵە کوڕی عەبدوڵا و محەمەد مەهجور 36 ساڵە،
هەروەها ڕەحمەتوڵا ساڵحیان یازی بولاغی 34 ساڵە کوڕی محەمەد و خەڵکی گوندەکانی ملقرنێ و یازی بولاغی سەر بە سەقز، لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی ئێران لە سنە گوازراوەنەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە.

جێی تێبینیه که محەمەد مەهجور لە 20ی خەزەڵوەری ئەمساڵ و زانکۆ مەسعودی و محەمەد فەدەوی و ڕەحمەتوڵا ساڵحیان یازی بولاغی ڕۆژی 14ی سەرماوەزی ئەمساڵ، بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکران و بە مەبەستی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ گرتووخانەکانی ئەمنییەتی ئێران لە سنە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو چوار هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا لە مافی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵەکان” بێبەر بوون.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراوەکان کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *