هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

ک.م.م.ک:

چوارشەمە 27ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی سەعدی زەینی و خەڵکی بانە، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی سەرتەزێن تەقەی لێکرا، بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە سەربازەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و بە سەختی بریندار کراوە.

شایانی باس کە، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە بانە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.

جێی سەرنجە هەموو ساڵێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران دەیان کەسی دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: