ک.م.م.ک:
چوار شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، محەممەد هوشەنگی خەڵکی جوانرۆی سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە، دوایی دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی هێشتا ئیزنی ئازادبوونی نەدراوەتێیە و سپای پاسداران ڕێگری دەکات لە ئازادبوونی ناوبراو.
بە پێی زانیاریەکان، ماڵباتی ناوبراو که دانیشتووی گوندێکی سەر بە شاری جوانرۆن، چەندین جار سەردانی دادگای حکومەتی ئێرانیان کردووە لە شاری مەهاباد و تەواوی کارەکانی دانانی بارمتەکەیان جێبەجێ کردووە، بەڵام دادگا پێی ڕاگەیاندوون کە بە هۆیی دژایەتی سپای پاسداران، محەممەد هوشەنگی ئازاد ناکرێت.
محەممەد هوشەنگی لە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە کاتی دەستبەسەر کرانی بە کۆمەڵی چالاکانی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی سپای ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کراو و دوایی بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستیە لە ورمێ ڕاگواسترا.
ناوبراو دوایی ٦ مانگ زیندانی لە ناوەندی تایبەتی سپای پاسدارانی ئێران بۆ گرتوخانەی گشتی ئێران لە ورمێ بەڕێ کرا.
ج.ع


