کیومەرس لەتیفی دەسبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە 26ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، کیومەرس لەتیفی 41 ساڵە، چالاکوانی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی مەولەوی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو بەهۆی هەڕەشە و فشارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپاوە بەنهێنی و لە دەرەوەی شاری سنە دەژیا.

جێگای ئاماژەیە کە کیومەرس لەتیفی بۆ لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەی چاودێری ڕێکخراوی سوپای پاسدارانی ئیسلامی ناسراو بە شەهرامفەر لە سنە.

جێی ئاماژەیه که کیومەرس لەتیفی لەمانگی خەرمانانی2719 بەتۆمەتی ئەندامەتی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژ بەحکومەتی ئێران دەستبەسەر و بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا و دواجار لە ڕێکەوتی 5ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دابینکردنی بارمتە لە زیندانی ئەمنیەتی ئێران ئازاد کرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *