بەشێکی زۆری بودجەی شاری بانە بۆ دروستکردنی المانی تیرۆریستی سوپای پاسداران خەرجکراوە

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، سێشەممە 19ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، لە هەوڵێکی سپای پاسداراندا بە هاوکاری شارەوانی و فەرمانداری بانە، المانی تیرۆریست قاسم سلێمانی بە بودجەی 100 ملیۆنی تمەنی لە مەیدانێک ناسراو بە جیهاد، ئاشکرا کرا.
بەپێی راپۆرتەکە، لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پلانێک بۆ تەواوی جوگرافیای ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا؛ کە هەر شارێک میدانێک یان دەروازەیەک بەناوی قاسم سلێمانی بکرێت ، لە شاری بانەش لە سەر حیسابی سندوقی شارەوانی و بە سەرۆکایەتی پاسدارانی ئێران پرۆژەکە جێبەجێکرا.

سروە قادر خانزادە، کە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستنیشان کراوە، لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند؛ «لە چوارچێوەی پلانی هەر شارێک، دەروازەیەک بە ناوی قاسم سلێمانی -قەرەباڵغترین گۆڕەپانی شارەکە،- گۆڕەپانی جیهاد بە ناوی قاسم سلێمانی گۆڕی و پەیکەرێک لە گۆڕەپانەکەدا دانرا.»

بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو٫ ماوەی 6 مانگە فەرمانبەرانی شارەوانی پارەیان پێنەدراوە و 4 مانگە لیستی بیمەکەیان ڕەتنەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە، کە سەروە قادر خانزادە هیچ شارەزایییەک لە بواری شارەداری دا نییە و هۆکاری دەستنیشانکردنیشی لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک سەرپەرەستی شارەوانی، گرێدانی بەهێزە بنەماڵەکەی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و هاوکاری بێمەرجی زۆرێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان و دەستبەسەردنی ئەمنیدایە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *