ک.م.م.ک:
یەکشەمە 24ی ڕێبەندانی2721کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “عوسمان بەدری” خەڵکی گوندی وانیسەری سەر بە نەوسوو دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکرا، بە سەختی برینداربووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە سەربازەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و لە سەر و جەستەی بە سەختی برینداربووە.
شایانی باس کە، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە نەخۆشخانەی نەوسوود.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ع. س