ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی دەستی داوە لە مانگرتن لە خواردن

ک.م.م.ک:
شەممە 23ی ڕێبەندانی 1400 کوردی، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی بە ئیبراهیم سەدیق هەمەدانی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان دەستی داوە لە مانگرتن لە خواردن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو دوای جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی زیندانەکە بۆ گواستنەوەی ئەو و کوڕەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

جێگای ئاماژەیە، کە پێشتر ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 4ی ڕێبەندان دا، دەستی بە مانگرتنی دەرمان کردووە و ڕووبەڕووی کێشەی زیادبوونی ڕێژەی شەکری خوێن بۆتەوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *