ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک نە ناونیشانی سۆران شەریفی خەڵکی بۆکان بە کێشانی حوکمی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندا ی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران بە حەوت ساڵ زیندان مەحکووم و لە دادگای پێداچوونەوەیش حوکمەکەی وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.
شیاوی باسە کە، سۆران شەریفی خاوەنی دەواخانەی حەکیم لە بۆکانە کە دادگای ئێران ماوەی دوو ساڵ حوکمی داخستنی ئەو دەواخانەی دەرکردووە.
بە پێی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و لە کۆتاییدا پووشپەڕی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی و لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ذاری بۆکان ئازاد کرابوو.
ق.ش