ک.م.م.ک:
دووشەممە ۱٨ی ڕێبەندانی٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی سەعید قادری و رامین قادری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ ئەوەی فەرمانی دادوەری پێشکەش بکەن تۆمەتبارەکانیان دەستبەسەرکردووە.
جێگای باسه کە ئەو دوو هاوڵاتیە ئامۆزای یەکترن.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەو دوو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
جێی تێبینیه که سەعید قادری پێشتر مێژینەی دەستبەسەرکردنی هەبووە.
ع. س