تەقینەوەی مین دوو منداڵ بریندار دەکات

ک.م.م.ک:
دووشەممە 18ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە 10 کیلۆمەتریی ڕێگای خۆسرەوی قەسری شیرین منداڵێک تەمەن 11 ساڵان بە سەختی برینداربوو.

بە گورەی ڕاپۆرتێکی دیکە دا، هەر دوێنێ منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ لە دەڤەریی ڕەزا ئاباد -ی مەهران بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بە سەختی برینداربووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ بارودۆخ و ناسنامەی ئەم دوو منداڵە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

بە گۆرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، هەردوو قوربانییەکەش لە هۆزە کۆچبەرەکانی ناوچەکەن.

جێگای ئاماژەیە، کە حکوومەتی ئێران لە هەموو ناوچە سنوورییەکانی کوردستان مینیان چاندووە و هەموو ساڵێک تەقینەوەی ئەو مینانە سەدان هاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت و برینداری دەکات.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *