ھاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان سزای ساڵێک زیندانی بە سەردا سپێندرا

ک.م.م.ک:

شەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی سەعدی ئەحمەدپوری، دانیشتووی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلام ئیران، لە بۆکان بە ساڵێک زیندانی سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لەسەرەتای مانگی ڕەزبەری ساڵی٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن ھێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستەبەسەر کراوە و دوای مانگێک لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی، تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی بەبارمتە ئازادکراوە.

جێگەی ئاماژەیە، تۆمەتی ئەو هاوڵاتییە “هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبێکی کوردی” ڕاگەیندراوە.
ش. م

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *