ک.م.م.ک:
هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ خەڵکی مێهران خۆی لە قاتی شەشی ئاپارتمانێکەوە کە لە بلواری خوێندکار هەڵکەوتووە هەڵداویشتە خوار و دەست بە جێ گیانی بەخت کرد.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرحڤی کوردستان، ئەم ژنە لە گەڵ کوڕەکەی خۆی لەم ئاپارتمانە دەژیا. هۆکاری ئەم خۆکوژییە نەزانراوە، بەڵام بە پێی کوتەی دانیشتوان و دراوسێکان کێشەی بنەماڵەیی بووە بە هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە بە ساڵا چووە. تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، ناونیشانی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
کێشەی ئابووری و لێکەوتە ڕۆحی و دەروونییەکانی، داسەپاندنی کەلتووری، پرسی سیاسی و گوشاری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان دێنە هەژمار.
ق.ش