ک.م.م.ک:
دووشەممە 11ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “لوقمان عەبدوڵلاهی” کوڕی “عەبدولمحەممەد” و خەڵکی گوندی “تاوەگۆزی” سەر بە شاری “جوانڕۆ”بە هۆی هەڵگەڕانەوەی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەست داوە و براکەشی بە ناوی “موختار عەبدوڵڵاهی” بە خەستی برینداربووه
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن هەر دوو دەولەتی تورک و ئێران بووه بە دیاردە و ساڵانە بە سەتان هاوڵاتیی کورد ئەبن بە قوربانی
ع. س