ک.م.م.ک:
یەکشەمە ١٠ڕێبەندانی٢٧٢١کوردی،
ریبوار_عبداڵهی چالاکوانی کرێکاری خەڵکی گوندی دادنەی کەمانگەر-ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا.
دەسبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە لە کاتێک دایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە دەیان هاوڵاتی لە شارەکانی کوردستان بەبێ هۆکاری نادیار دەسبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع. س