بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ موحەممەد کەریمی چالاکی کرێکاری یەکشەمە ۱۲ سەرماوەزی ۱۳۹٦ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆیدا لە شاری بۆکان دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕکردنی سزای ۳ ساڵ زیندان کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد سزا درابوو ، ڕەوانەی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان کرا.
شایانی باسە ناوبراو لە ساڵی ۱۳۹۱ هەتاوی دەسبەسەر کرابو و پاش ساڵێک لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مهاباد هاوڕێ لە گەڵ چەند چالاکی کرێکاری دیکە دادگای کرا و بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی گشتی ” کۆمیتەی هەماهەنگی ” بە ۳ ساڵ زیندان سزا درابو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان