مانگرتنی زیندانییەکەی سیاسی لە زیندانی مەریوان

ک.م.م.ک:
شەممە 9ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، زیندانی سیاسی ئیبراهیم سدیق هەمەدانی لەسەر جێبەجێنەکردنی بەڵێنی بەرپرسانی زیندانەکە بۆ گواستنەوەی خۆی و کوڕەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە سنە، پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لە زیندانی دەستی داوە بە مانگرتن لە خواردنی دەرمان.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو نەخۆشیی شەکری هەیە و نزیکەی پێنج رۆژە ڕەتی دەکاتەوە کە ئەنسۆلین وەربگرێت، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی لەمەڕ تەندروستی ناوبراو.

جێی تێبینییە کە. پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە 13ی بەفرانبارەوە ئەو دوو زیندانییە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جیانەکردنی زیندانیان، مانیان لە خواردن گرتووە و هاوکات لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانی زیندانی ئێران لە ورمێ چالاکی دانشتنیان ساز کردبوو.
ئیبراهیم خەلیل سەدیقی هەمدانی لەگەڵ دوو منداڵەکەی بەناوی سالار و مەریەم (مەهسا)، لە ڕێکەوتی 4ی ڕەشەممەی 2719 دەسبەسەر و ڕۆژی سێشەممە 3ی خەرمانانی هەمان ساڵ، دوای دوو مانگ لە لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لەو شارە.
شایانی باسە ئەم دوو هاوڵاتییە، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی” و “بانگەشە لە دژی سیستم” لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە 16ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: