ئازادی شاناز سادقی فەڕ لە زیندانی ورمێ بە شێوەی مەرجدار

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی شاناز سادقی فەڕ خێزاندار و ٣٢ساڵ تەمەن ناسراو بە بێریڤان، پاش ئەرێنی وەرگرتنی لقی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ لە زیندانی ئەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە شاناز سادقی فەڕ هاوکات لە گەڵ کچەکەی ئایناز زارع پاش سێ ساڵ کەلە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون، لە خەرمانانی ٢٧١٩ی کوردی، پاش وەرگەتنی ئەمان نامە لە سنووری بانەوە گەڕابوونەوە کوردستان و پاشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرابوون و خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی، بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە کە خاتوو سادقی فەڕ لە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لە دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ لە لایەن دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری دەسەڵات بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، بەڵام لە ڕەشەمەی هەمان ساڵ لە دادگای پێداچوونەوەئ پارێزگا، حوکمەکەی بۆ ٥ ساڵ زیندان داشکا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *