دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی حسەین قوڕەیشی ٥١ ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم هاوڵاتییە کراون و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانی ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: