تیرۆری هاوڵاتییەکی کورد لە ئەفغانستان

ک.م.م.ک :

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەکی کورد بە ناونیشانی سەعدی خالدی خەڵکی شاری پاوە لە شاری کابولی وڵاتی ئەفغانستان لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو وڵاتە تیرۆر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران بە پێی پرۆگرامێکی لە پێش دا گەڵاڵەکراو لە ڕێی کەسێکەوە لە خۆی لە سەعدی خالدی نزیک کردبوویەوە، ناوبراو دەکێشێتە نێو بازنەیەکی دیاریکراو و پاش دابەزینی لە ماشێن تەقەی لێدەکرێ و بەم هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.

شیاوی باسە کە سەعدی خالدی هاوڕێ لە گەڵ بنەماڵەکەی بە بۆنەی دژایەتی سیاسی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران پاش هاتنە سەر کاری ئەو سیستەمە، وەکوو پەنابەر لە وڵاتی ئەفغانستان گیرسایەوە و لە سەردەمی سەرۆک کۆماری حامید کەڕزایی مافی پەنابەری ئەو وڵاتەی وەرگرت.
جێی بیرهێنانەوەیە کە سەعدی خالدی چەندد ساڵ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و زیندانی کراوە و دوو جاری دیکەیش هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەری و ڕزگاری بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *