خۆکوژی گەنجێک لە شنۆ

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، گەنجێک بە ناونیشانی فەرهاد حسێن زادە خەڵکە گەندی گەنەوێڵەی سەر بە شاری شنۆ لە ڕێی هەوڵی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

شیاوی باسە، بە بۆنەی هەژاری و دەستنەڕۆیی، خەڵکی کوردستان بەتایبەت گەنجان، گوشاری گرانی ئابووری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پاستیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە کوردستان دێنە هەژمار،

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *