هاوڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە بەردەم بونیادی مەسکەنی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

ک.م.م.ک

یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٣٨ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی “کانی کەوە”ی سەر بە شاری ئیلام بە ناونیشانی “عەلی ڕۆستەمی” بە هۆی دواخستنی دۆسێکەیەوە لە لایەن ئیدارەی بونیادی مەسکەنی حکوومەت لەو شاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە گەوێرەی هەواڵەکە، باس لەوە دەکرێ کە ئەو هاوڵاتییە زیاتر لە ٥٠ لە سەتی جەستەی سووتاوە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

شیاوی باسە کە بەڕێوەبەری بونیادی مەسکەن( موحیبی) وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە کوتوویە کە ئەم هاوڵاتییە بە شوێن تەواوبوونی کاروباری خانووەکەیەوە بووە کە لە لایەن دێهیاری ئەو گوندەو بەخشدارەوە داواکارییەکەی ڕەت کراوەتەوە، هەر بۆیە ناوبراو ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و پێوەندی بە ئێمەوە نییە.

جێی سەرنجە کە بە بۆنەی ئەوەی کاربەدەست و بەرپرسانی ئیدارە خزمەتگوزارییەکانی ئێران و بەتایبەتی کوردستان بە شێوەی دەستنیشانکراو ئەو پۆستانە وەردەگرن و هەم بەڵێنداریان بە خەڵک نییە و هەمیش شارەزاییان لەسەر ئەرکەکانیان نییە، هەر بۆیە گیان و ژیانی خەڵ بە لایانەوە گرنگ نییە و بە بۆنەی گوێپێنەدان بە ئەرک و گرفتەکانیان کارەساتی بەو شێوەی لێدەکەوێتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *