هاوڵاتییەک لە بانە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە بریندار کرا

ک.م.م.ک
هەینی 1ی ڕێبەندانی 2721ی کوردی، هاوڵاتیەک بە ناوی وریا حەسەنی تەمەن 29 ساڵ، خێزاندار و خەڵکی بانە لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە بە سەختی بریندار کرا.


بەپێی راپۆرتەکە، دوای ڕاوەدوونانی هێزە سەربازییەکانی ئێران بە ئۆتۆمۆبێل و دوای تەقەکردن لە لایەن هێزەکانی ناوبراو بە ئاوایەکی هەڕەمەکی، ئەم هاوڵاتییە لە سەیرانگەیی سورن،سێ گولە لە شان و پشتی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

جێی ئاماژەیە کە وریا حەسەنی بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی شاری بانه کراوە.

شایانی باسە کە، ناوبراو هێشتا بەهۆش نەهاتووە و بارۆدۆخەکەی نالەبارە.


ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: