ک.م.م.ک:
چوارشەمە 22ی بەفرانباری 2721ی کوردی، وەرزشوانێک بە ناوی مەتین جۆهەری خەڵکی گوندی ئەمیراوای شاری ئیسلاماوای غەرب (شاهاوا) هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو وەرزشکارە گەنجە سێ پاڵەوانێتی هەیە لەپاڵەوانێتییەکانی بۆکسێنی ئێران و کوردستان و تا ئەو کاتەی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هاندەرو هۆکاری خۆکوشتنەکەیەوە لەبەردەستدا نییە.
کێشەی ئابووری و فشاری دەروونی و جەبری فەرهەنگی و کێشە سیاسییەکان و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان.
ع.س


