ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، سێ زیندانی سیاسیی و بیروباوەڕی بە ناوەکانی”سیروان حسێنی ئەسڵ و سامان حسێنی ئەسڵ و نایب عەسکەری” لە زیندانی ئێران لە ورمێ بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە ڕاگوازران.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سیروان و سامان حسێنی ئەسڵ، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار بە هۆی هێرشی هێزەکانی گاڕدی تایبەت بە بەندی ١٠ی ئەم زیندانە و گواستنەوەی زیندانیانی سیاسیی و بیروباوەڕی بۆ بەندی نوێی بان ئەمنیەتی بە گرانی بریندار بوون.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕوونی کردەوە: ئەگەری ئەوەی کە ئەم سێ زیندانییە بۆ دۆسییەی نوێ بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراوە، زۆرە.
ق.ش


