KMMK:
یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی خەلیل و سالار سدیقی هەمەدانی بە شێوەی لە ناکاو و بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە، لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بۆ زیندانەکانی ئێران لە مەریوان و کامێران دوور خرانەوە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دۆسیەیەکی ساختەیی، خەلیل و سالار سدیقی هەمەدانی بە تۆمەتی تێهەڵچوونی زارەکی لە گەڵ داریووش بەخشی سەرۆک بەندی زیندانی ئێران لە ورمێ و هەر وەها بە تۆمەتی هاندانی زیندانیان بۆ ناڕەزایی دەربڕین و مانگرتن، بە دوور خستنەوە بۆ زیندانەکانی ئێران لە کامێران و مەریوان مەحکووم کراون.
بە پێی هەواڵەکە، برایم خەلیل سدیقی هەمەدانی لە گەڵ گەیشتنی بە زیندانی مەریوان دەستی داوەتە مانگەتن لە خواردن” تا منداڵەکەم نەهێنن بۆ لام درێژە بە مانگرتن دەدەم”.
جێی بیرهانینە کە ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبارئەم دوو زیندانییە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرابوون.
شیاوی باسە کە، ئەم دوو زیندانییە لە ڕۆژی دووشەممەوە ١٣ی بەفرانبار، لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە جێبەجێ نەکردنی بنەچەی جوێکردنەوەی سزاکان دەستییان دابوویە مانگرتن لە خواردن و هاوکات لە بەرانبەر ئەفسەەی پاسەوانی زیندانی ئێران لە وەمێ مانیان گەتبوو.
برایم سدیق هەمەدانی کوڕی سادق و کوڕەکەی ساڵار سدیق هەمودانی و کچەکەی مریەم لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ٢٧١٨ی کوردی، دەستبەسەر و سێشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧١٩ی کوردی، پاش دوو مانگ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازران.
برایم و سالار سدیق هەمەدانی بە پێی ئەو دادنامەی لە لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کورستانی ئوپوزیسیۆنی ئێران و چالاکی پڕوپاگەندایی دژی دەسەڵات” بە ١٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
ق.ش