هێزە ئەمنیەکانی ئێران سێ هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ دەسبەسەر دەکەن

KMMK:

هەینی 18ی بەفرانباری 2721ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی “ئەیوب موسا خەڵکی شنۆ و بایەزید خوارەزم و هاورێ خوارەزم” خەڵکی گوندی خانلەری سەر بە ئەو شارە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بایەزید خوارەزم لە گوندی خانلەر و بە بێ ئەوەی فەرمانێکی دادوەری نیشان بدەن، ناوبراو و کوڕەکەی -هاورێ خوارەزم- یان دەسبەسەر دەکەن.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو سێ هاوڵاتیە کراوە، هیچ زانییارییەک لەبەردەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *