هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دیواندەرە بەلایەنی کەمەوە چوار هاوڵاتی دەستبەسەر دەکەن

KMMK:
دووشەمە 13ی بەفرانباری 2721ی کوردی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی “حەیدەر سەمەدی خەڵکی گوندی شاقلای سەر بە دیواندەرە و ئەفشین دێهقان، ئومێد زارعی و زانکۆ شیر محەمەدی” خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی سوپای پاسداران بەبێ فەرمانی دادوەری ئەو هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گواستوونەتەوە بۆ بنکەکانی دەستبەسەرکردنی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاتر لە 8 کەس بووە، بەڵام ژمارەی چوار کەسیان دیاری کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیران ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو چوار هاوڵاتیە کراوە، هیچ زانییارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *