ژنێکی گەنج لە ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
هەینی 14ی بەفرانباری 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی ئێلناز کەلەشی 22 ساڵە، کچی فارس و خەڵکی گوندی قۆنی لە دەڤەری سۆمابرادۆستی شاری ورمێ، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێی ئاماژەیه که ناوبراو ڕۆژی 10ی بەفرانبار هەوڵی خۆسووتاندن داوە و دوای چەند ڕۆژێک لەنەخۆشخانە، بەهۆی سوتانی زۆرەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، ناوبراو بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە خاتوو کەلەشی لە تەمەنی 13 ساڵان دا بە شوو دراوە.

کێشەی ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *