هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا

KMMK:
سێشەمە 14ی بەفرانباری 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی چەکۆ قەلەندەری خەڵکی گوندی کوئیک-ی سەر بە شاری نەغەدە لە لایەن هێزەکانی ئەمنیەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی KMMK، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری هەڵیانکوتاوە سەر ماڵی و ئەو هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە.

شایانی باسە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە پێشتریش، لە ڕێکەوتی 28ی سەرماوەزی ئەمساڵەوە دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سەرهەنگ عەلیزادە و فەرزین عەبدوالله‌زاده خەڵکی گوندی کوئیک-ی سەر بە ئەو شارە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *