KMMK:
شەممە 11ی بەفرانباری 2721ی کوردی،
فازڵ عەباسی، چالاکوانی تۆرەکۆمەڵایەتییکان (بواری سایبەری) لە کرماشان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ئەم چالاکی تۆرەکۆمەڵایەتییکانی خەڵکی کرماشان ڕۆژی شەممە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەرکرا و تا ئێستا لەمەڕ دۆخی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
جێی باسه له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەنددین کەس لەشاری کرماشان دەستبەسەرکراون که هاوکاته له گەڵ کوژرانی قاسم سلێمانی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.
جێی تێبینیه که سوپای پاسدارانی ئێران یەکێک لە گروپەتیرۆریستییە ناسراوەکانن.
تا ئێستا ناو و ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییەی کرماشان ئاشکرا نەکراوە،
پێدەچێت دەستبەسەرکردنی فازڵ عەباسی و دەستبەسەرکراوانی دیکەش پەیوەندی بەو مژارەوە هەبێت.
ع. س