KMMK:
یەکشەمە 12ی بەفرانباری2721کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی عومەر یەعقوبی خەڵکی گوندی کلاش باغان- ی سەر بە شاری جوانرۆ دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەی لێکراوە، بە سەختی برینداربووە.
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە نەخۆشخانە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایەن هەر دوو دەولەتی تورک و ئێران گەورەترین بەڵگەی پێشێلکاری ماڤی مرۆڤە لە کوردستان.
ع. س