KMMK:
هەینی 10ی بەفرانباری 2721ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی ئێلناز کەلەشی خەڵکی شاری ورمێ، لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی دا و ویستوویەتی بەم شێوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، بە هۆی سەختی برینەکە و نالەباریی جەستەیی ئەو هاوڵاتییە گەیاندراوەتە نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ.
شایانی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانییارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆسووتاندنی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەست نییه.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە خاتوو کەلەشی لە تەمەنی 13 ساڵان دا بە شوو دراوە.
ع.س


