ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا و لە لایەن حکوومەتی ئێران ئەنجام دراون بەم شێوەیە بڵاو دەکاتەوە.

جێی ئاماژەیە که ساڵی ٢٠٢١, ساڵێکی پڕ لە زەحمەتی و پێشێلکاری بوو کە بەسەر کۆمەڵگای کوردستان داسەپا. بە پێی ئەو ئامارانەی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆیی کردوونەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا شاهیدی لەسێدارەدان، تیرۆر، گرتن و زیندان، کوشتنی کۆڵبەران و بە دەیان پێشێلکاری مافی مرۆڤی بوون که حکوومەتی ئێران به رۆژانە دژ بە گەلی کوردستان ئانجامی داون.

تیرۆر و کوشتن

١. موسی باباخانی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان
٢. هاوکات هەوڵی تیرۆری ٤ چالاکی سیاسی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان٢.

٣. لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ١١ گیراو لە ناو زیندانەکانی ئێران لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.

٤. هەروەها ١ هاوڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژراوە.
٥. جێی ئاماژەیە کە ٤ کەسی تریش بریندار بوون.

سێدارە

لە سەرەتایی ساڵەوە تا کۆتایی ٢٠٢١ زائینی لانیکەم ٤٥ کەس لەسێدارە دراون. دوو لە سێدارەدراوان چالاکی سیاسی بوون.

١. حەیدەر قوربانی، خەلکی کامیاران
٢. هێمن مستەفایی، خەڵکی مەریوان

لە بەشێکی تر دا لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٤٣ کەسی دیکە بۆ تۆمەتگەلی جیاواز بەسێدارە حوکم درابوون و لەسێدارە دراون.

گرتن و زیندان

لەساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم ٨١١ چالاکی سیاسی، مەدەنی، ژینگە پارێز و هاوڵاتی رؤژهەلاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوان.

• زۆربەی ئەو کەسانە لە کاتی دەستبەسەرکران دا ڕوبەروی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
• هیچ حوکمێکی دادوەری بۆ گرتنیان نیشان نەدراوە.
• لە مافی پێوەندی بە ماڵباتەکانیان بێ بەش کراوەن.
• پارێزەریان نەبەووە.
• لە کاتی بازجویی دا ئەشکەنجە دراون.

جێی ئاماژەیە کە لە چەند مانگی تایبەتدا کە رێژەی نارەزایەتی خەلک چۆتە سەر، گرتن و زیندانی کردنی هاوڵاتیانیش بە شێوەیەکی بەرچاو هەلکشاوە.

گرتنو زیندان. KMMK

کۆڵبەران

لە ساڵی ٢٠٢١ لانیکەم ٥٠ کۆڵبەر کوژراون و ١٥٢ کۆڵبەریش بریندار بوون.

لە ساڵی ٢٠٢١ دا کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بووە لە کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران دا. تەقەی راستەوخۆ، بەربوونەوە لەبەرزایی، رەقبوونەوە هۆکارەکانی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانن.

1 کوشتن و بریندار کردنیی کۆڵبەران تاوانێکی دژە مرۆڤیە کە حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەڕێوەی دەبات.
2 هیچ لێپرسینەوە لەگەڵ بکووژانی کۆڵبەران ناکرێت.
3 خامنەای، ناوەندەکانی وەک سپاه، فەرمانداری و ئوستانداریەکان بە دەیان جار فەرمانی کوشتنی کۆڵبەرانیان تازە کردۆتەوە و دانیان پێداناوە.

www.kmmk.info

خۆکووژی

بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانیکەم ٦٨ ژن لە ماوەی یەک سال دا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەر لەو ساڵی ٢٠٢١ دا ٧٢ پیاو دەستیان داوەتە خۆکووژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

جێی ئاماژەیە کە رێژەی ١٩ کەس لەو ١٤٠ کەسەی خۆکووژیان کردوە، تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە.

جیا لە خۆکووژی هاوڵاتیان، دیاردەی کوشتن پەرەی سەندوە و ١١ هاوڵاتی لە ئاکامی تێکهەڵچوون دا کوژراون.
کێشە کۆمەڵایەتیەکان، دەسەڵاتی ئێران، کێشەی ئابووری و نایەکسانی و نەبوونی یاسای پاراستنی مافەکانی ژنان بەشێک لە هۆکارەکانی خۆکووژی ژنانن.

خۆکووژی

مین و خەسارەکانی

تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرانی ٧ کەسی لێ کەوتۆتەوە.

هاوکات ٢٩ کەسیش بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینانە بریندار بوون.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە مین رێژ کردنی ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەوڵی ئەوە دەدات کە پێوەندیەکانی ئەو بەشەی کوردستان لە گەل باشورر و باکووری کوردستان بپچرێنێت. دوایی کۆتایی هاتنی شەری ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق، هیچ بیانۆیەک بە دەست حکومەتی ئێرانەوە نەماوە، بۆ هێشتنەوەی ئەو مینانە.

مافە پێشێلکراوەکان بەکورتی

 یاسایی بنەڕەتی ئێران و هەڵاواردن
 بەشدارنکردنی کوردستانیان لە دەسەڵاتداری
 بێبەش کردنی کوردان لە بەڕێوەبەردنی وڵاتی خۆیان
 ئاسیمیلاسیۆنی زمانی، کلتووری و نەتەوەیی
 گرتن، ئەشکەنجە و زیندان بۆ بێدەنگ کردنی خواستی سیاسی و نەتەوەیی

لە کۆتایی دا پێویستە ئاماژە بکەین، کە ئەو داتایانە تەواو نین و هیچ ناوەندێکی ماف مرۆڤی ئیزنی ئەوەی پێنادرێ لە کوردستان و ئێران، ئازادانە پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکان کۆکاتەوە و ئازادانە کاری ئاگادارکردنەوە ئەنجام بدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: