KMMK:
سێشەممە 7ی بەفرانباری 2721ی کوردی، خالید کەریم نیا، هاوڵاتیەکی شاری سەقز بۆ کێشانی ماوەی مانگێک زیندانیکردن گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە.
ناوبراو لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی حکوومەتی ئێرانەوە بۆ ماوەی یەک مانگ زیندانی تەعزیری و شەش مانگ زیندانیکردنی تەعلیقی مەحکووم کرا بوو.
خالید کەریم نیا لە مانگی پووشپەڕی ساڵی 2720 دا بە تۆمەتی “پروپاگەندەی دژ بە دەسەڵات ” لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە حەوت مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا” و دواجار سزاکە لە دادگای تێهەڵچوونەوە گۆڕدرا بۆ 1 مانگ زیندانیکردنی تەعزیری و 6 مانگ زیندانیکردنی تەعلیقی.
جێی ئاماژەیه که ناوبراو له ڕێکەوتی 17ی جۆزەردانی 2720 دا، بانگکرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاە ودوای تەواوبوونی لێپرسینەوە بە دابینکردنی بارمتە تا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی دادگایی بە ئاوایەکی کاتی ئازاد کرا بوو.
ع. س