KMMK:
پينجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، دووهالاتی بە ناوەکانی “عارف سلێمانیان و عەلی گەندومی” خەڵکی شاری مەحموودئاوا سەر بە شاری سایین قەڵا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
بە پێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کرددوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانەی نراوەتە پاڵیان بە دەستەوە نییە.
ق.ش