سێ بەندکراو گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ مەبەستی لەسێدارەدان

KMMK :

چوارشەمە 8ی بەفرانباری 2721ی کوردی، سێ بەندکراو بەناوەکانی “ڕەشید وەتەندۆست، فەیزوڵڵا قوربانی و مەقەدەم عەلیزادە” گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان.

بەپێی زانییارییەکانی KMMK،
لەنێو ئەو بەنکراوەکاندا ڕەشید وەتەندۆست لەم ڕۆژانی ڕابردوودا بە رازیبوونی بنەمالەی کەسی کوژراو گەڕاوەتەوە بۆ سەر بەندی گشتی زیندانی ناوبراو.

شایانی باسە کە ئەم سێ هاوڵاتییە، بە تۆمەتی کوشتن لە لایەن دەزگاکانی دادوەری ئێران بە لەسێدارەدان مەحکووم کراون.

بەپێی راپۆرت و بەدواچوونی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زۆربەی حوکمی لەسێدارەکان لە ئێران و کوردستان لەلایەن حکوومەت و دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە و بە شێوەیەک “نهێنی” ئەم حوکمە ئەنجام ددرێت.

لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی میناکێک هەرە بەرچاوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنجام درا.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *