زیندانیەک بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

شەممە 4 بەفرانباری 2721 کوردی، حووسێن ڕەحمانی کوری ئەمیر خەڵکی جوانڕۆ بە دانانی بارمتەی 250 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی بڕیاردان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری نەغەدە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە 30 سەرماوەزی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو و لە 3 سەرماوەز گوازرابۆوە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری نەغەدە.

جێگای سرنجە کە ئەو هاووڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و لە ماڤی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *