KMMK:
هەینی ٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢١ی زایینی, ١٠یەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە بەشداری ئەندامان و میوانانی ئەو سازیە بەڕێوە چوو.
پێش دەستپێکردنی کۆنگرە، ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پێشکەشی میوانانی بەشدار کرا.
لەو میتینگە چەندین چالاکی مەدەنی، سیاسی، ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتی کوردستان بەشدار بوون و دوایی خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانە لە لایەن جەهانگیر عەبدولاهی، ئەو ڕاپۆرتەیان خستە بەر باس و بە تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان هێز و نرخێکی زیاتریان دا بە دانیشتنەکە.
لە بەشێکی تر دا، خاتوو ئەفسانە روحەندە، بەرێزان محەممەد هوژەبری و قادر شیری چەندین پرسی گرنگی ماف مرۆڤیان خستە بەر باس.
لە بەشێکی تر دا، دەرفەت درا بە بەشداران و ڕێژەیەکی بەرچاوی میوانان بە هێنانە بەر باسی کۆمەڵێک پرس، پرسیار و تێبینی ئەو دانیشتنەیان رازاندەوە.
لە کۆتایی دا کۆنگرەی ١٠ی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە بەشداری ئەندامان بەرێوە چوو. ئەساسنامەی ئەو ناوەندە بە کۆی دەنگ و بێ گۆڕانکاری پەسەند کرایەوە.
دوابەدوای پەسەند کردنی ئەساسنامە، دەستەی ڕێبەری نوێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڵبژێردرا و لە لایەن دەستەی ڕێبەریەوە خاتوو ئەفسانە روحەندە و بەرێز محەممەد هوژەبری وەک هاوسەرۆکانی نوێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڵبژاردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان