ڕێژەی خنکاوان لە ئاوەکانی یۆیان گەیشتە 16 کەس

KMMK:

پێنج‌شەممە 2ی بەفرانباری 2721 کوردی، بە هۆی نقووم بوونی گەمییەکی کۆچبەران لە نیزیکی دوورگەیەک لە باشووری وڵاتی یۆنان لانیکەم 16 کەس گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، بە هۆی نقووم بوونی گەمییەکی کۆچبەران کە هەڵگری ئەژمارێک لە کۆچبەرانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لە نیزیکی دوورگەی پاڕووس لە باشووری وڵاتی یۆنان تووشی کێشە بوون لانیکەم 16 کەس گیانیان لە دەست دا و 90 کەس رزگاریان بوو.

هەروەها بەپێی دانپێدانانی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی هەینی، ڕێژەی خنکاوان کە پێشتر 7 کەس ڕاگەیندرابوو بەمشێوە سەرڕاست کرایەوە: 16 کەس گیانیان لە دەست داوەو و ڕێژەی ڕزگاربووان گەیشتۆتە 27 منداڵ، 11 ژن و 52 پیاو.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەو 16 کەسە خەڵکی باشووری کوردستانن و بڕیار وابوو ئەمڕۆ شەمە تەرمەکانیان بنێردرێتەوە باشووری کوردستان.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

ا.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *