چالاکی ئایینیسلایدەرگرتن و زیندانهەواڵەکان

دەستبەسەری مامۆستایەکی ئاینیی بە بۆنەی وتاردان لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

پێنجشەمە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی مامۆستا محەممەد میرزا ڕەحمانی کوڕی دەروێش ئەمین، خەڵکی گوندی لوون سادات سەر بە شاری کامێران بە بۆنەی بەشداری و وتاردان لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەم مامۆستایان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

ئەمە سێیەمین هاوڵاتییەکە بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، حەیدەر قوربانی زیندانی سیاسی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی ئێران لە سنە بە شێوەی نهێنی لە سێدارە درا.

ق.ش

Related posts

میاندواو؛ هاوڵاتییەکی گەنج ئێعدام کرا

Bilal Enferadi

مانگرتن لە خواردنی بەندکراوێکی محکوم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد

سنە؛ هاووڵاتییەک بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کرا
ک.م.م.ک:

Rahim Kholafai

Leave a Comment