بانگهێشت و لێپرسینەوەی کورتماوەی چالاکی مەدەنی ئەفشین حسەین پەناهی

KMMK:

سێشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، ئەفشین حسەین پەناهی کوڕی محەممەد حسەین، خەڵکی قڕووچیای سەر بە ناوچەی لەیلاخ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بانگهێشت و سەبارەت بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسی خەڵکی کامێران کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لە زیندانی ئێران لە سنە ئێعدام کرابوو، چەندد کاتژمێرێک لێپرسینەوەی لێکراو و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *