بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە نەوسوود

KMMK:

یەکشەممە 28 سەرماوەزی2721کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی فایەق حەمیدی بەهۆی هەڵدێران لە یەکێک لە چیاکانی کوردستان بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو لە کاتی ڕاکردن لە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورە دەستکردەکان، لە لایان ئەو هێزانەوە دەگیرێ و پاڵیپێوە دەندرێ و دەخرێتە خوارەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە باروودۆخی ئەو کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.

کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە لایان داگیرکاران گەورەترین بەڵگەی پێشێلکاری ماڤی مرۆڤە لە کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *